پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكمان دەستگیركردوە كە بڕی سیانزە هەزار دۆلاری لە هاوڵاتێك بردوە

01/10/2024

نەوا-
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور و لە سەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی لێكراوەو بەزۆر بڕی سیانزە هەزار دۆلاری لێسەندراوە،  بنكەی پۆلیسی زەڕایەن لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك لەو پارەیەدا كە تۆمەتبار بە زۆر لە سكاڵاكاری سەندبوو.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ع، م، غ لەدایكبووی 2000 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group