نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمریكاو ئەوروپا بەڵێنیان بە تاراندا لە بەرامبەر تۆڵەنەسەندنەوەی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئاگربەست لە غەزە رادەگەیەنن، بەڵام ئەوان بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكرد.
پزیشكیان لە كۆبونەوەی حكومەتەكەی باسی لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزەو لوبنان كردو رایگەیاند، تاوانەكانی زایۆنیستی مایەی قبوڵكردن نین و بێ وەڵامیش نامێنینەوە، سەركردەكانی ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا راستیان نەكرد كاتێك بەڵێنیاندا كە ئێران وەڵامی كوشتنی هەنیە نەداتەوە ئاگربەست لە غەزە رادەگەیەنن.
وتیشی: پێدانی دەرفەت بەو تاوانبارانە هیچ سودێكی نابێت، چونكە تا دێت تاوانی زیاتر ئەنجام دەدەن.