توەسپی و گوندەكانی كانی گۆران و فەیاڵ خرانە ناو سنوری شارەوانی سلێمانی

19/09/2024

نەوا-
دوابەدوای هەوڵەكان و ئەنجامدانی كۆبونەوە رەزامەندی درا چەند شارەوانییەك بگوازرێنەوە بۆ ناو سنوری سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی.
پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوابەدوای هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی و كۆبونەوەی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019  كە بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەیە لە سنووری شارەوانییەكان زیادەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان، بە نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان كراوە.
ئەوەش باسكراوە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندییان دا لەسەر گواستنەوەی شارەوانی توەسپی و هەردو گوندی كانی گۆران و فەیاڵ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ ناو سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group