لیڤەرپول دەكەوێتە ناو تەڵەی محەمەد سەڵاحەوە

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا-
لیڤەرپول ملكەچی فشاری محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەكەی بوە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەست لەگەڵیدا دوای چەند رۆژێك لە قسەكانی یاریزانەكە سەبارەت بە ئەگەری رۆیشتنی لە یانەكەدا.
ماڵپەڕێكی وەرزشی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە، لیڤەرپول ملكەچی فشاری محەمەد سەڵاحی ئەستێرە میسرییەكەی یانەكەی بوە هەروەها دانوستانی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەست لەگەڵیدا كردوە، ئەوەش دوای چەند رۆژێك دێت لەقسەكانی یاریزانەكە سەبارەت بە ئەگەری رۆیشتنی لە یانەكەدا، هاوكات لویس دیاز هاوڕێ كۆڵۆمبییەكەی سەڵاح رایگەیاندوە كە رۆیشتنی ئەو گۆڵكارە لە هەمو كاتەكاندا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تیمەكە.
رۆژنامەنوس سیمۆن هیوز لەوبارەیەوە وتویەتی: سەیر نەبو كە ریچارد هیوز بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرپول چوە لای بریكاری محەمەد سەڵاح بۆئەوەی خۆی بناسێنێت، پێموایە سەڵاح جارێكی تر هەمان زیرەكی ئەنجامداو ئەو لە رابردودا جارێكی تر ئەو كارەی كردوەو سەركەوتو بوە ئەمڕۆش بینیم كە سەركەوتو بو، ئەوە هەوڵێكە بۆ ئەوەی بزانم لیڤەرپول بەنیازی چیە سەبارەت بە داهاتوی خۆی بیكات.
ئاشكراش كراوە، سەڵاح دوای سەركەوتنی تیمەكەی بەسەر ركابەرەكەی كە مانچستەر یونایتدە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە ئیدارەی یانەكە پەیوەندییان پێوە نەكردوە سەبارەت بەپرسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە وەرزی كۆتاییەتی لەگەڵ تیمەكەی، هاوكات لویس دیازی یاریزانی لیڤەرپول ترسی ئەوەی هەیە رۆیشتنی هاوكارە میسریەكەی زیان بە تیمەكەیان بگەیەنێت و هیوادارە لە كۆتاییدا لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group