مالكی داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات حكومەت لاواز نەكەن

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داوایكرد، پرۆسەی سیاسی و حكومەتی عیراق لاواز نەكرێن.
لە وتارێكدا نوری مالكی رایگەیاند، تێپەڕاندنی سنورەكانی دادگاو حكومەت و پەرلەمان سەرەتایەكی مەترسیدارەو مەترسی لە تیرۆر زیاترە، ئێمە متمانەمان بە دادگاو یەكلاییكردنەوەكانی هەیە لەو بوارانەی كە پەیوەندیان بە دادگاوە هەیە.
مالكی راشیگەیاند، ئەوەی ئێستا رودەدات بەسنوربەزاندنی دەسەڵاتەكان سەرەتایەكی خراپەو ئێمە رەتیدەكەینەوەو ئیدانەی دەكەین، داواش دەكەین روداوێك نەوروژێنرێت ئەگەر نەزانرێت چی بوەو رەوتی لێكۆڵینەوەكانی بەچی گەیشتوە.
سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داواشی لە هێزە سیاسییەكان كرد پرۆسەی سیاسی و حكومەت لاواز نەكەن بە كاركردنیان لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە وەك ئەوەی كە ئێستا رودەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group