ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی نەوت و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستپێدەكات

05/09/2024

نەوا-
ئامادەكاری دەكرێت لەناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بكرێت و شاندێكی هەرێمیش سەردانی بەغدا دەكات. 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویكردۆتەوە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان كۆبونەوەیەكی فراوانی لەبارەی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین ئەنجامدا. 
راشگەیەنراوە،  سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەفەرمانێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی راسپاردوە دەست بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری سامانە سروشتییەكان گفتوگۆی لەسەر دەستپێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی كردوەو لەمڕوەوە ئامادەكارییەكانی دەستپێكرد تاوەكو بەمنزیكانە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی نەوتی پاڵپشتیكراوی حكومەتی هەرێم بكرێت. 
ئاماژەشكراوە كە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەت بوە بەچۆنیەتی كەمكردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەكردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەمروەوە دەست بە هەنگاوەكانی پرۆسەكە دەكرێت، بڕیاریشدراوە شاندێكی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عیراق بكات، بۆ دیاریكردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین  و كۆمەڵێك پرسی پەیوەندیداری دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group