شەشەم بەشەخۆراكی مانگانە لە هەرێم دابەش دەكرێت

14/08/2024

نەوا-
شەشەم بەشەخۆراكی مانگانە لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و بڕی برنج و نیسكیش بۆ هەر كەسێك نیو كیلۆ زیادكراوە.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاند، دابەشكردنی خۆراكمان بۆ بریكارەكان دەستپێكردووە و برنج و چەند بەرهەمێكی دیكە دراوەتە بریكارەكان و دابەشكردن بەسەریاندا بەردەوامە.
 ئاماژەی بەوەشداوە، خۆراكی پێویست بۆ دابەشكردن بەردەستە و هەركاتێك تەواوی بریكارەكان هەموو بەشەخۆراكیان وەرگرت، دابەشكردن دەستپێدەكەن كە چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا بێت.
 بەشەخۆراكی شەشەم بۆ هەر كەسێك بەم شێوەیە: 9 كیلۆ ئارد، 3 كیلۆ برنج، كیلۆیەك شەكر، لیترێك رۆنی شل و كیلۆیەك نیسك. بڕی برنجەكە لە پێنجەم بەشەخۆراكدا دوو كیلۆ و نیو و نیسكەكەش نیو كیلۆ بوو.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group