پێشبینی دەكرێت ژمارەی زیارەتكاران لە عێراق بگاتە 13 ملیۆن كەس

11/08/2024 عێراق

نەوا-
دەستەی گەشتوگوزاری سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق پیشبینی دەكات ژمارەی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن كەس.
مەهدی غەزبان ساعدی بەڕێوەبەری بەشی گرووپە گەشتیارییەكان لە دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایگەیاندووە، پێنج دەروازەی وشكانی وەك "زەرباتیە و شەلەمچە" ئامادە كراون بۆ وەرگرتنی هاتنی زیارەتكاران لە ئێرانەوە پێشبینی دەكات ژمارەی زیارەتكاران بگاتە 13 ملیۆن كەس.
ئاماژەی بەوەش كرد، جگە لە دەروازەی "شەیب" كە بۆ پێشوازیی لە زیارەتكارانی ئەفغانستان و پاكستان و نەتەوەكانی دیكە ئامادە كراوە، بە یەكێك لە قەرەباڵغترین دەروازەكان دادەنرێت، هاوكات دەروازەی "سەفوان"یش بۆ زیارەتكارانی وڵاتانی كەنداو ئامادە كراوە، هەروەها دەروازەی مونزرییە لە مەندەلی ئامادە كراوە بۆ هاتنی تورك و ئازەربایجانییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group