وەزیری كارەبای عێراق: بەرهەمهێنانی كارەبا 40٪ زیادبووە

30/07/2024 عێراق

نەوا-
وەزیری كارەبا دەڵێت بەرهەمی كارەبا لە 19 هەزار مێگاواتەوە بۆ زیاتر لە 27 هەزار مێگاوات زیادیكردووە.
 زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبای عێراق رایگەیاند: كاتێك ئێمە وەزارەتی كارەبامان وەرگرت ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا 19 هەزار مێگاوات بووە، ئێستا ئەو ژمارەیە بۆ 27 هەزار و 40 مێگاوات زیادیكردووە، واتە بەرهەمهێنانی كارەبا 40٪ زیاد بووە.
 ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری هەوڵەكانیان، عێراق ئەم هاوینە رووبەڕووی ئاڵنگاری بووەتەوە بەتایبەت لە كەرتی دابەشكردن، بە هۆی ئەوەی قەبارەی باری زیادی كارەبا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو 20٪ زیادیكردووە، ئەوەش وایكردووە گوشار لەسەر تۆڕەكان هەبێت، بەتایبەت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
 ئەمە لە كاتێكدایە، وەزیری كارەبای عێراق لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناخەی دوو پڕۆژەی كارەبا لە نەجەف رایگەیاند، بۆ یەكەمجارە گرێبەستێكی چاككردنەوەی درێژخایەن لەگەڵ كۆمپانیاكانی نێودەوڵەتیی بەرهەمهێنەری وێستگەكان ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group