نەوا-
هەڵسوڕێنەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق هاوبەشیەكی نوێی لەگەڵ ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی راگەیاند.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق بڵاویكردۆتەوە، دیڤید برگر هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەگەڵ ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی هاوبەشییەكی نوێیان راگەیاند بەبڕی 15 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواو پەرەپێدانی تەكنەلۆجیای كشتوكاڵی و چارەسەركردنی وشكبونی ئاو لەسەرتاسەری عیراقدا.
راشیگەیاندوە، هاوبەشییەكە گرەنتی ئاسایشی خۆراك و خۆگونجاندن دەكات لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، پێكەوە كاریش دەكەن بۆ هاوكاریكردنی كۆمەڵگاكان لە روبەڕبونەوەی هەڕەشە ژینگەییەكانداو هەوڵدەدەن لە رێگەی هاوبەشیكردنەوە عیراق بە بەهێزی و زیاتر گەشانەوەوە بونیات بنێنەوە.