ناكۆكیەكانی عێراق و هەرێم لەسەر گرێبەستە نەوتیەكان چارەسەر نەكراوە

24/07/2024 عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناكۆكییەكانی عێراق و هەرێم لەسەر گرێبەستە نەوتییەكان چارەسەر نەكراوە.
عەدنان جابری ئەندامی لیژنەی نەوت و ‌غاز بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، هەردوو وەزارەتەكانی نەوتی عێراق و سامانە سروشتیەكانی هەرێم لەسەر ئەوە رێككەوتوون لایەنێكی راوێژكاری پێداوچوونەوە بە گرێبەسەتەكانی هەرێم و كۆمپانیاكان بكات.
باسی لەوەشكردوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر  بنەمای ئەو پێداچوونەوەی ئەو لایەنە بڕیار دەدات لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە، ئاماژەی بەوەشدا، توركیا ئامادەی خۆی بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەربریوە.
ئاشكراشیكرد، هەرێم دەیەوێت هەموو گرێبەستەكان پێكەوە و بەیەكجاری چارەسەربكرێن، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت هەر گرێبەستێك بەجیا چارەسەر بكرێت، چونكە تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوتی هەرێم دەگاتە 26 دۆلار ، كە ئەوەش زۆر گرانە بە بەراورد بەو تێچووەی عێراق خەرجیدەكات بەو پێیەی عێراق بەرمیلێك نەوت بە حەوت دۆلار بەرهەمدەهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group