عیراق رێژەی یەدەگی زێڕی بەرزكردۆتەوە

23/07/2024 عێراق

نەوا-
عیراق رێژەی یەدەگی زێڕی بەرزكردۆتەوە بۆ نزیكەی زیاتر لە 148 هەزار تۆن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی رۆیتەرز لەسندوقی نەختی نێودەوڵەتییەوە دەستیكەوتوە ئاماژەی بەوەكردوە، هەریەك لەعیراق و قەتەر یەدەگی زێڕیان بەرزكردۆتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكان تامانگی 5ی رابردو عیراق كە یەدەگی زێڕی بەبڕی 2 هەزارو 644 تۆن هەبوە تا ئەوماوەیە بەرزیكردۆتەوە بۆ 148 هەزارو 305 تۆن.
هەروەها لەبارەی قەتەرەیشەوە باسی لەوەكردوە كە ئەو وڵاتە تامانگی 5ی رابردو كە بڕی 3 هەزارو 112 تۆن زێڕی هەبوە تا ئەوماوەیە بەرزیكردۆتەوە بۆ 106 هەزارو 423 تۆن.
سەرچاوە/ الاقتصاد نیوز

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group