پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەكات

23/07/2024 عێراق

نەوا-
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 24-7 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتیی بكات.
دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كارنامەی دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە كە بەپێی كارنامەكە لە دانیشتنەكەی رۆژی چوارشەممەدا پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای موڵكەكان دەخرێتە دەنگدانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو كە هەر لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەكرێت لەنێویاندا پرۆژەیاسای هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتیی و یاسای خزمەت و خانەنشینی دەستەی حەشدی شەعبی هەن، هەروەها گفتوگۆو خوێندنەوەی دوەم بۆ پێشنیازە یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group