بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ: 200 هەزار پەنجە ماسيمان خستە بەنداوی دوكان

21/07/2024

نەوا-
بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئەمڕۆ 200 هەزار پەنجە ماسیمان خستە بەنداوی دوكان.
 كەریم سلێمان بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان لە وەزارەت، ئەمساڵ 500 هەزار پەنجە ماسی بەرهەم هێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ سەردانی بەنداوی دوكانیان كرد و 200 هەزار پەنجە ماسیمان خستە ناو بەنداوەكە بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەمی ماسی، چونكە ئەمڕۆ خەڵك تەنیا گۆشتی سوور ناخوات، بەڵكو گۆشتی سپیش دەخۆن.
باسی لەوەشكرد، یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی دروست كردنی بەنداو لە هەرێمی كوردستان، زیادكردن و پێشخستنی بەرهەمی ماسییە، هیوادارین بەرهەمی ماسی زیاد بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group