ئۆتۆمبێلێكی تێسلا بەهۆی كێشەیەكەوە خۆیكرد بە خانویەكدا

25/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەهۆی دروستبونی كێشەیەكی پرۆگرامییەوە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تێسلا بەخێراییەكی زۆرەوە خۆی كرد بە خانویەكدا.
وێبسایتێكی تایبەت بە زانیاریی ئۆتۆمبێل بڵاویكردۆتەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تێسلا (سایبەر ترەك) كە ئۆتۆمبێلێكی كارەباییە بەخێراییەوە خۆی بە خانویەكدا كێشاوەو پێش روداوەكە تایەكانی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە قفڵ بوەو لەهەمانكاتدا تایەكانی پێشەوەی بەردەوامبون لە رۆیشتن، پێشتریش كێشەی تری لەمجۆرە تیایدا بەدیكراوە.
خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە باسی لەوەكردوە، ئۆتۆمبێلەكە تەنها 4 كاتژمێر لەسەر رێگا بوەو خێراكردنی ئۆتۆمبێلەكەیی و  سوكانەكەی وەڵامی فەرمانەكانی نەداوەتەوە بەوهۆیەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە، لەوكاتەشدا تایەكانی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە قفڵ بوەو تایەكانی پێشەوەش بەردەوام بون لە رۆیشتن لە ئەنجامدا بەهۆی خلیسكانەوە ئۆتۆمبێلی سایبەر ترەكەكە بە درێژایی 15 مەتر رۆیشتوەو خۆی كێشاوە بە خانویەكدا.
بەپێی ئەو زانیاریەی بڵاوكراوەتەوە، دوای روداوەكە پەیوەندی بە كۆمپانیای وەبەرهێنەوە كراوەو خاوەنەكەی رێنوێنی كراوە كە مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیای بیمەكەی بكات بۆ دابینكردنی تێچوی زیانەكانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group