رۆبۆتی 'موساشی' لە تۆكیۆ سەركەوتنی شۆفێریی بەدەستهێنا

20/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
تیمێكی توێژەرانی زانكۆی تۆكیۆ سەركەوتو بون لە بەدیهێنانی خەونی پێشەنگەكانی تەكنەلۆژیای 50 ساڵ لەمەوبەر بە پەرەپێدانی رۆبۆتێك كە دەتوانێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.
میدیاكانی تایبەت بە زانستە تەكنەلۆژییەكان بڵاویانكردتەوە، تیمێكی توێژەرانی زانكۆی تۆكیۆ سەركەوتو بون لە بەدیهێنانی خەونی پێشەنگەكانی تەكنەلۆژیای 50 ساڵ لەمەوبەر بە پەرەپێدانی یەكەم رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ بە زیرەكی دەستكرد كاردەكات و ناوی 'موساشی'ـیە، رۆبۆتەكە توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی هەیە و لە تاقیكرنەوەیەكدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
لە تاقیكردنەوەیەكی رۆبۆتەكەدا ئەوە سەلمێنراوە، موساشی توانای ئەوەی هەیە خۆی ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت و لە كاتی تاقیكردنەوەیەكی ئەم دواییەدا نیشانیداوە كە توانیویەتی ئۆتۆمبێلێك بە خێرایی 5 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لێبخوڕێت بە شێوەیەكی تەواو و بەبێ هیچ هەڵەیەك.
ئاماژە بەوەشدەكرێت، رۆبۆتی موساشی تایبەتمەندی جەستە و ماسولكەیەكی هاوشێوەی مرۆڤی هەیە توانای ئەوەی پێدەبەخشێت بە وردی كۆنترۆڵی سوكانی ئۆتۆمبێل بكات، چاوەكانی بە كامێرا دروستكراوە كە دەتوانێت بە وردی دەوروبەرەكەی ببینێت و بە سیستەمێكی زیرەكی دەستكردی پێشكەوتو شیكاری ئەو زانیاریانە دەكات كە چاوەكانی وەریدەگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group