كاریگەریی تیشكی خۆر لەسەر پێست چیە؟

18/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادكردنی میلانیی پێست یان رەش بون و تۆخبونەوەی پێست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی هەتاو دروست دەبێت لەدوای 72 كاتژمێر وردە وردە رەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروستبونی شێرپەنجەی پێست.
 پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست تەكید دەكەنەوە كە  پێویستە هەموان دژە خۆر بەكاربهێنن بۆ خۆپارێزی لەتیشكی و خۆرو كاریگەرییەكانی لەسەر پێست، بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەموچاویان پەڵەی هەیە.
روونیكردەوە: تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربون و چرچ بونی پێست، هەروەها سوربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبونەوەو  لاوازبونی مولولەكانی خوێن و هەندێجار ناشیرین بونیش روو دەدات.
ئەو كەسانەی زۆرترین كات لەبەر خۆرن مەترسی توشبونیان هەیە بەشێرپەنجەی پێست،  پێویستە ئەم رێنمایانە جێبەجێ بكەن: -
- بەردەوام بەكارهێنانی دژە خۆر.
- خۆپاراستن لەهەتاو هەرچەندە دژە خۆریش بەكاربهێنن.
-بەكارهێنانی جلی قۆڵ درێژ و داپۆشراو لە پێناو سەلامەتی پێست.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group