نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە كۆی هەزار و 452 پڕۆژەی تەواونەكراو 50٪ـی پڕۆژەكان لەم ساڵدا تەواو كراون و بەردەوامیشن بۆ بەرزكردنەوەی رێژەكە.
عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامە لە چارەسەركردنی دۆسیە وەلانراوەكانی پڕۆژەكان و دەستنیشانكردنی گرنگترین هۆكارەكانی دواكەوتنیا، دەشڵَێت مەبەستیانە كە گرفتی پڕۆژە راگیراوەكان لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراقدا چارەسەر بكەن.
باسی لەوەشكرد، ژمارەی پڕۆژە تەواونەكراوەكان لە عێراق هەزار و 452 پڕۆژەن و تاوەكو ئێستا سەركەوتوو بوون لە چارەسەركردنی گرفتی زیاتر لە 700 پڕۆژەدا.