نەوا-
بەغدا وەك ئامادەكارییەك بۆ هاتنەوەی مانگی رەمەزان چاودێری نرخی ناو بازاڕەكان دەكات.
ئەسیر داود ئەلغورەیری وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاندوە، پرۆسەیەكی گەورەیان دەستپێكردوە بۆ زیادكردنی مادەكانی گۆشتی سورو سپی و هێلكە بەنرخێك كە كێبڕكێی لەسەر بكرێت وەك ئامادەكاریی بۆ هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
تەئكیدیشی كردۆتەوە، دەروازەی نوێی بە بازاڕكردن كراوەتەوە بۆ هێنانەكایەی هاوسەنگی و كۆنترۆڵكردنی نرخی خۆراك لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، لەسەرەتای مانگی داهاتوشەوە چەندین مادەی سەرەكی بە نرخی پاڵپشتیكراو دەخەنە بازاڕی شارەكانەوەو چاودێری و رێوشوێنیش بۆئەوانەی یاری بە نرخەوە دەكەن چڕتر دەكەنەوە.