لە شەڕی نێوان هەسەدە و هێزە عەشیارەكانی سەربە ئەسەد 25 كەس كوژران

26/09/2023 جیهان
نەوا - 
لە شەڕی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرا "هەسەدە" و چەكدارە عەشایەرەكانی سەربە رژێمی سوریا، لانیكەم 25 كەس كوژراون كە زۆرینەیان چەكداری ئەو هێزە عەشایەرانەن.
روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، لە پێكدادانی نێوان هەسەدە و هێزە عەشایەرییەكانی سەربە رژێمی سوریا 25 كەس كوژراون.
رونیشكراوەتەوە، زۆرینەی كوژراوەكان چەكداری ئەو هێزە عەشایەرییانەن، شەڕ و پێكدادان چەند كاتژمێرێكی خایاندووە بەتایبەتی لە سنوری شارۆچەكانی "حوایج، زیبان و تەیانە"ی سەربە پارێزگای زێرەزوور.
روانگەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای كۆتایی هاتنی پێكدادانەكان هەسەدە كە هێزێكی كوردی – عەرەبییە و لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەكرێت بە چڕی لەناوچەكەدا بڵاوەیان كردووە، هەروەها هێزەكانی سەربە رژێمی سوریایان لە چارۆچكەی "زیبان" دەركردووە و شارۆچكەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group