ئەگەر هەیە كۆتایی ساڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت

01/06/2023 عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان تائێستا، 150 ملیار دیناریان بۆ خەرج كراوە.
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندوە، بڕی 150 ملیار دینار بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان خەرجكراوە كە ئەویش بەشی ئەوە دەكات بۆئەوەی دەست بە كارەكانی بكات بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران چاپكردن و دابەشكردنی كارتەكانی دەنگدان هەروەها لەچاپدانی پێداویستییەكانی دیكەی دەنگدان.
راشیگەیاندوە، كۆمسیۆن پێویستی بە بودجەی دیكە هەیە بۆئەوەی بتوانێت موچەی ئەو فەرمانبەرانەی پێ بدات كە بەشداری لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن و ژمارەیان 250 هەزار فەرمانبەرە، بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی سەر سندوقەكانی دەنگدانیش، پێویستمان بە 50 ملیار دینار هەیە لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنەكانی پێشودا، 60 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی سەر سندوقەكانی دەنگدان خەرج كرابوو.
عیماد جەمیل باسی لەوەشكردوە، ئەگەر هەیە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەر لە 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group