نەوا-
لەسەر داوای خاوەنەكەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەكی زۆر پیلی سەعاتی دەستیی لەناو دەبات و سەرۆكی لیژنەكانیش سوپاسی خاوەنەكەی دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی بەسەرچونی ماوەی بەكارهێنان و لەسەر داوای خاوەنەكەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت 24 هەزار پیلی سەعاتی دەستیی لەناو بردوە.
لای خۆشیەوە رێكان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە: لەبەرئەوەی پیل و پاتری مادە كیمیاییەكانیان تێدایە، پێویستە لەشوێنی دورو تایبەت و دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبون و بەشێوەی زانستی لەناوببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەكان لە كورەی تانجەرۆ 24 هەزار پیلی سەعات كەماوەكەی بەسەرچو بو لەناو بردوە.
وتیشی: لەسەر داوای خاوەنەكەی و لەهەستكردن بەبەپرسیارێتی، لیژنەكانی ئاگاداركردەوە كە لەناوببرێن، پێشتریش بازرگانی دیكە بەهەمان شێوە قائیمقامیەتی لە هەبونی كاڵاو شمەكی خراپ و ماوە بەسەرچو ئاگادار كردوەتەوە.