نه‌وا – سالم سه‌لیم
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باخدارى و دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رچه‌نده رێژه‌ى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له دارستانه‌كانى هه‌رێم به‌راورد به ساڵى پێشوو كه‌متره، به‌ڵام به‌هۆى تۆپبارانى وڵاتانى دراوسێوه، رووبه‌ری فراوان له ناوچه سنورییه جیاجیاكانى هه‌رێم سوتاون".
حسێن حمه كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باخدارى و دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم به رادیۆى نه‌واى راگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه له پووش و پاوان و دراستانه‌كانى هه‌رێم، به‌راورد به ساڵانى پێشوو كه‌مترن، به‌ڵام رووبه‌رى گه‌وره‌ى جیاجیا له ناوچه سنورییه‌كانى هه‌رێم، به‌هۆى تۆپبارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران و توركیاوه سوتاون و ئه‌مه‌ش زیانێكى گه‌وره‌ى به ئابورى و ژینگه‌ى هه‌رێم گه‌یاندوه.
حسێن حمه كه‌ریم له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رادیۆى نه‌وا دوپاتیكرده‌وه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك خۆى به خاوه‌نى دراستانه‌كانى هه‌رێم بزانێت و له كاتى گه‌شتكردنیدا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت و پاشماوه‌ى ئاگر به‌جێنه‌هێڵێت، چونكه ساڵانه رووبه‌رێكى زۆر له باخ و دارستانه‌كانى هه‌رێم به هۆى نه‌زانى و كه‌مته‌رخه‌مى هاووڵاتیان و گه‌شتیارانه‌وه ده‌سوتێن.