زیاتر لە 134 ملیار دیناری تری دەستەی باج گەڕێنرایەوە بانكی رافیدەین

08/12/2022 عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رونكردنەوەیەكی لەبارەی گەڕاندنەوەی بەشی دوەمی ئەو پارەیەی ئەماناتی باجی گشتی عیراق بو بە تاڵانبرا، بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بڵاویكردۆتەوە، دادگای كەرخی دوو تایبەتە بە بابەتەكانی دەستەی دەستپاكی و بەشی دوەمی ئەو پارەیەی تایبەت بو بە ئەماناتی باج خراوەتەوە سەر ئەژمێرێكی كراوە كە تایبەتە بە لقی سەرەكی بانكی رافیدەین.
راشیگەیاندوە، بەشی دوەمی ئەو بڕە پارەیەی گەڕێنراوەتەوە 134 ملیارو 455 ملیۆن و 600 هەزار دینارەو گەڕاندنەوەی پارەكانی تری بەردەوامن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاماژەشیكردوە، تائێستا ئەو بڕە پارانەی گەڕێنراونەتەوە گەیشتۆتە 317 ملیارو 535 ملیۆن و 36 هەزارو 525 دینار.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group