عارف قوربانی: دەبێت پارتی و یەكێتی كەشێكی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دروست بكەن

20/06/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
عارف قوربانی رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی جەختدەكاتەوە، كە دەبێت پارتی و یەكێتی كەشێكی سیاسی دروست بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان. 
لەئێستادا كە ماوەیەكی یاسایی كەم لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمدا ماوە و مەسرور بارزانی راسێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەكە لەم هەفتەیەدا سەردانی هەریەك لە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیستی لە سلێمانی كرد بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی پۆستەكان، بەڵام هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی و پارتی لێدوانی توندوتیژ بەرامبەر یەك دەدەن و لەوبارەیەوە عارف قوربانی رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی بۆ رادیۆ نەوا وتی "هەردوولا پارتی و یەكێتی دەبێت بیر لەوە بكەنەوە، كەش و ژینگەیەكی سیاسی وا فەراهەم بكەن، كە سەقامگیری و ئارامی بۆ هەرێمی كوردستان بەرهەمبهێنێت".
وتیشی "دەبێت یەكێتی و پارتی زەمینە خۆشبكەن، كە لە كەشێكی سیاسیدا بتوانن رێككەوتنەكانی نێوانیان جێبەجێبكەن".



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group