نەوا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: "دوای روودانی دوو كردەوەی تاوانكارانە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا چوار ئەندامی ئەو گروپە دەستگیركران و دوو تاوانكاری دیكەش دەستنیشانكران و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە".