گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئیستانبوڵ و دیمەشق دەستیان پێكردەوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێڵی ئاسمانی توركیا لە دوای 13 ساڵ سەرلەنوێ دەستی بە گەشتەكانی بۆ سوریا كردەوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسەكانی توركیا، ژمارەیەك گەشتیار لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵەوە بە فڕۆكەیەك بەرەو دیمەشقی پایتەختی سوریا گەشتیانكردوەو ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی سوریا دوای ساڵانێكی زۆر گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان كە پێشتر ناچاربون جێیبهێڵن.
راشیگەیاندوە، هەر لە فڕۆكەخانەكەی توركیاوە هەندێك لە گەشتیاران ئاڵای شۆڕشی سوریایان هەڵگرتبو بەتێكڕا 349 گەشتیار لە پاش كۆنترۆڵی تكت و پاسپۆرتەكانیان بەمەبەستی چون بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق گەشتیان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group