نەوا-
لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، نیگەرانین لە زیادبونی ژمارەی پەنابەران.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆڕبەندی ئابوری جیهانی داڤۆس باسی لەوەكردوە، ئێستا زیاتر لە 250 هەزار پەنابەری سوریا لە عیراق هەن و نیگەرانیشمان هەیە لە زیادبونی ژمارەی پەنابەران.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئاسایشی عیراق و سوریا بەیەكەوە گرێدراون و لەمبارەیەوە هەماهەنگی لەنێوان هەردو وڵاتدا دەكەین، داعش هێشتا مەترسی لەسەر عیراق و سوریا هەیەو پێكەوە كاردەكەین بۆ روبەڕوبونەوەی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، عیراق هەر جۆرە هێرشێكی توركیا بۆ سەر كورد لە سوریا رەتدەكاتەوەو دروستبونی گرژیی لەنێوان ئێران و ئەمریكا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر عیراق هەیەو تائێستاش هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ لێكنزیكبونەوە.