نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی سێ حزبی سیاسی بەهۆی سەرپێچی یاسایی ڕاگەیاند .
هێمن تەحسین بەڕێوەبەری گشتیی بەشی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی بەڕۆژنامەی الصباح-ی ڕاگەیاند، بڕیاریانداوە بە هەڵوەشانەوەی سێ حزبی سیاسی و بڕیارەكەش لە ئەنجامی كۆمەڵێك سەرپێچی یاساییەوە دراوە كە لەلایەن ئەو حزبانەوە ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە بڕیاری هەڵوەشانەوەیان، دەستبەسەر سەروەت و سامانەكانی ئەو سێ حزبەدا گیراوە و بارەگاكانیشیان لە سەرجەم عێراقدا داخراوە.
لەبارەی هۆكاری داخستی ئەو سێ حزبەوە، بەرپرسەكەی كۆمسیۆن رایگەیاند، پێشێلكارییەكانی ئەو حزبانە بریتی بون لە پێشكەش نەكردنی حساباتی كۆتایی وەك لە یاسادا هاتوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوكاری داراییان لە دەرەوەی عێراق وەرگرتوە و پەیوەندیان لەگەڵ لایەنی بیانی هەبوە، ئەوەش بەپێی یاسا قەدەغەیە.