پێشمەرگەو سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لە رۆژئاوای دیجلە ئەنجامدا

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی  پێشمەرگە، هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق لە میحوەری 8ی رۆژئاوای دیجلە ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان ئەنجامداوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا لیواكانی 8 و 27ی پیادەو فەوجی كۆماندۆی فیرقەی 3ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوای 15ی سوپای عیراق بەشداربون.
راشگەیەنراوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا گەڕان و پشكنینی ورد بەدوای مۆڵگەو حەشارگەكانی چەكدارانی داعش ئەنجامدراوە ەمەبەستی راماڵین و پاككردنەوەی ناوچەكە لە پاشماوەكانی تیرۆریستان و دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر بۆ دانیشتوانی ناوچەكەو نەهێشتنی مەترسی و رێگریكردن لە چالاكی و جموجۆڵی تیرۆریستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group