نەوا-
یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا ئەو سزایانەی بەسەر سوریادا لە بوارەكانی وزە و گواستنەوە و ئاوەدانكردنەوەدا سەپێندراوە، هەڵبگرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی ئەورووپا بڕیاری دا كۆمەڵێك ڕێكاری سنوورداركردن، لە بوارەكانی وزە و گواستنەوە و ئاوەدانكردنەوەدا ڕابگرێت، ئەمە جگە لە ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی دارایی و بانكی پەیوەست بەوانەوە.
هەروەها، لە ڕەشنووسەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی لەسەرەخۆ، وەك هەنگاوی داهاتوو، ئەنجوومەنەكە هەڵسەنگاندن دەكات، ئایا سنوورداركردنی زیاتر ڕابگیرێت یاخود نا، هەروەها بەردەوامیش دەبێت لە چاودێریی دۆخی ئەو وڵاتە.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتریش یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو، سزاكانی سەر سووریا لە بوارەكانی فڕۆكەوانی، ژیرخانی بانكی، وزە و گواستنەوەی وشكانی بۆ ماوەی ساڵێك هەڵبگرێت.