وەزیری دەرەوەی چین: غەزە نیشتمانیی گەلی فەڵەستینە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، غەزەو كەناری رۆژئاوا، نیشتمانیی گەلی فەڵەستینە.
ڤانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لەمیانی كۆبونەوەیەكی باڵادا كە لەلایەن چین سەرۆكی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان بەڕێوەچو، سەبارەت بە جێبەجێكردنی فرە لایەنی و چاكسازی و باشتركردنی حوكمڕانی جیهانی وتی: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرژو ئاڵۆزە، غەزەو كەناری رۆژئاوا نیشتمانیی گەلی فەڵەستینن و نابێت ئەو دوو شوێنە وەك كارتی سازشكردن لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەكار بهێنرێن.
وەزیری دەرەوەی چین باسی لەوەشكرد، پێویستە بڕیاری چارەسەریی دوو دەوڵەتیی لەبارەی دۆزی فەڵەستینەوە جێبەجێ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group