كەشناسێكی عیراقی: بەغدا لە پێشەنگی لیستی پیسترین شارەكانی جیهاندایە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كەشناسێكی عیراقی ئاشكرایكرد، پێوەرەكانی پیسبوون لە بەغدا گەیشتووەتە لوتكە، ئەمەش وایكردووە لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی جیهانیدا بێت لە ڕێژەی پیسبوون
سادق عەتیە كەشناسی عێراقی دەڵێت، كە ئەمە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی سەرچاوەكانی پیسبوون بەبێ چارەسەری ڕیشەیی.
روونیشی كردەوە ، ماددە پیسكەرەكانی بەرگەهەوای پایتەخت بریتین لە دووەم ئۆكسیدی گۆگرد، یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، كە زیانێكی زۆریان بۆ تەندروستی گشتی هەیە و لە ئەنجامی سووتاندنی پاشماوە وهەروەها پاشماوەی تاقیگەكانەوەیە
عەتیە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە جوڵەی بای باكوری ڕۆژئاوا بەشداربێت لە كەمكردنەوەی ڕێژەی پیسكەرەكان و دەركردنیان لە شارەكە.
 لەبارەی كەش وهەواوە دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە، نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران وهەورەبروسكە لە هەندێك ناوچەی ناوەند و باشوور. 
دەستەكە ئاماژەی بەوەش كردوە، كە بەرزترین پلە كانی گە ڕما لە سلێمانی 13 پلە و لەبە سرە و زی قار19 پلە ی سیلیزی دەبێت، هاوكات لە ڕۆژانی داهاتووشدا گۆڕانكارییەكی كەم لە كەش و هەوادا دەبێت، پێشبینیش دەكرێت ڕۆژی سێ شەممە پلەكانی گەرما لە ناوەند و باشوور دابەزێت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group