نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 2 هەزار كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە لەنەخۆشخانەكان تۆمار كراون.
سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، لەنەخۆشخانەكانی بەغدادو پارێزگاكان پێشوازی لە 2 هەزارو 570 حاڵەتی هەناسە توندی كراوە كە بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە رویان لە نەخۆشخانەكان كردوە، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە پارێزگاكانی بەغدادو واست و بەسرە بون.
بەدر وتوشیەتی، چارەسەر بۆ سەرجەمیان كراوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، هیچ حاڵەتێكی كۆچی دواییش تۆمار نەكراوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەكانی باشورو ناوەڕاستی عیراقی گرتەوە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی سەرجەم كارمەندانی وەزارەتەكەی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە تاكو پێشوازی لەو كەسانە بكەن كە بەهۆی نەخۆشییەكانی هەناسەوە گیرۆدەبون.