نەوا-
پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا، بە توندترین شێوە هەڕەشەكانی ئیسرائیلی بۆ هێرشكردنە سەر عێراق ئیدانە دەكات و جەختی لە پشتیوانیی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەكاتەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا، پەرلەمانی عەرەبی سكاڵای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد و ئاماژەی بەوەدا، كە باشترە ئیسرائیل پابەند بێت بە بڕیارنامەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕیارەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستبەجێ ئەو كۆمەڵكوژی و شەڕە جینۆسایدانەی كە زیاتر لە ساڵێكە لە فەڵەستین و هەروەها هێرشكردنە سەر لوبنان ڕابگرێت.
هەروەها، پەرلەمانی عەرەبی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامودەزگاكانی و وڵاتانی كرد، گوشار بخەنە سەر تەلئەڤیڤ و پلانەكانی ڕابگرن كە ئامانجیان ڕاكێشانی ناوچەكە بە گشتییە بۆ ناو شەڕێكی ناوچەیی بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە تێك بدات.