سەركردەكانی گروپی 20: هێرشەكانی ئیسرائیل دۆخی مرۆیی گەیاندۆتە ئاستی كارەساتبار

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
لە 19هەمین لوتكەی سەركردەكانی گروپی 20 كە لە شاری ریۆ دی جانیرۆی بەڕازیل بەڕێوەچو، راگەیەنراوێك لەبارەی پێشهاتەكانی غەزە، لوبنان و ئۆكرانیا بڵاوكرایەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزەو لوبنان دۆخی مرۆیی گەیشتوەتە ئاستی كارەساتبارو جێگەی نیگەرانییە، گفتوگۆ كراوە لە بەپەلە زیادكردنی هاوكارییە مرۆییەكان و بەهێزكردنی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، جەخت لەسەر مافی چارەنوسی فەڵەستینییەكان و پابەندبون بە دیدگای چارەسەری دوو دەوڵەتیی كرایەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە كە لەئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیلدا لە كەرتی غەزە نزیكەی 45 هەزار كەس و لە لوبنانیش 3 هەزارو 500 كەس گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group