چەكدارانی حزبوڵڵا هێرشیان كردە سەر سوپای ئیسرائیل

22 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان لەلایەن چەكدارانی حزبوڵڵاوە كرانە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، چەكدارەكانیان بە ئاڕاستەكردنی موشەك، هێزەكانی سوپای ئیسرائیلیان لە نزیك شارۆچكەی مەركەبە لە باشوری لوبنان كردوەتە ئامانج.
راشیگەیاندوە، چەكدارەكانیان 34 هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان و باكوری ئیسرائیل.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێستا ئامۆس هۆكستین نێردەی ئەمریكا بۆ لوبنان، بۆ تاوتوێكردنی وەستاندنی شەڕ لە لوبنان بەسەردانێك لە بەیروتەو رایگەیاند: دەرفەرتی ئەوە هەیە كە كۆتایی بە شەڕی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group