لە ئەمریكا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر زیرەكی دەستكرد دەگیرێتەبەر

20 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئەمریكا بڕیاریانداوە داوا لە دادوەر بكەن گوگڵ ناچار بكات ماڵپەڕی كرۆم بفرۆشێت.
بەپێی هەواڵێكی بلومبێرگ، دوای ئەوەی لەمانگی ئابی رابردودا دادوەرێك بڕیاردی دابو كە گوگڵ بەشێوەیەكی نایاسایی قۆرخكاری بازاڕی كردوە، وەزارەتی دادی ئەمریكا بڕیاریداوە داوا لەو دادوەرە بكات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر زیرەكی دەستكردو سیستمی كارپێكردنی مۆبایلە زیرەكەكانی ئەندرۆید بگرێتەبەر.
هەر بەپێی هەواڵەكە، بەرپرسانی دژەقۆرخكاری سەربە وەزارەتی دادی ئەمریكا داوا لە دادوەرەكە دەكەن گوگڵ ناچار بكات ماڵپەڕی كرۆم بفرۆشێت.
پێشتر ئەمیت میهتا دادوەری فیدراڵی لە ئەمریكا لەمانگی ئابدا بڕیارێكی گرنگی لە بواری تەكنەلۆجیای ئینتەرنێت دا لەسەر ئەوەی گوگڵ قۆرخكاری نایاسایی لە گەڕان و ریكلامدا دروستكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group