وەزارەتی نەوتی عیراق: ساڵانە پرۆگرامسازی بۆ دامەزراوە نەوتی و غازییەكان دەكەن

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، ساڵانە گرنگی بە چاككردنەوەو پرۆگرامسازی دامەزراوە نەوتی و غازییەكانی وڵات دەكەن.
عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری غاز لەمیانی بەسەركردنەوەی قۆناغەكانی چاكسازی و پرۆگرامسازی كۆمپانیای غازی باكور لەشاری كەركوك رایگەیاند، هێڵكاری بەرهەمهێنانی كۆمپانیای غازی باكور بەشدار دەبێت لە وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی 410 ملیۆن پێ سێ جا (مقمق) لەغازی بەدەستهاتو، هەروەها بەرهەمهێنانی غازی وشك بە رێژەی 380 مقمق بۆ بەرهەمهێنانی تۆڕی نیشتمانی كارەباو دامەزراوە پیشەسازییەكان لە پارێزگاو شارە نزیكەكان سودی لێ دەبینرێت.
ئەو بریكارەی وەزارەتی نەوتی عیراق وتوشیەتی: لە پاڵ ئەو وەبەرهێنانەشدا كارگەكانی هاوڵاتیان بە رێژەی یەك هەزارو 100 تۆن سودمەند دەبن لە غازی شل تا پێداویستییەكانی كەركوك و پارێزگاكانی نزیك لێوەی وەك سوتەمەنی بەكاری بهێنن بەتایبەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە غاز كاردەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group