نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان 3 بازرگانی بیانی دەستگیردەكەن و بڕی 5 كیلۆگرامیش مادەی هۆشبەر دەستبەسەردا دەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاویكردۆتەوە، لە بەردەوامی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیان لە بەرەنگاربونەوەو نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش و كۆكردنەوەی زانیاری، لەچالاكییەكدا تیمی بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیان لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی 5 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ دەست بەسەردا بگرن كە لەلایەن 3 تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی كوردستان هێنرابونە ناو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی.
راشیگەیاندوە، دوای دەستگیركردنیان هەرسێ تۆمەتبار پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.