نەوا-
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی و دانەوێڵەی بەغدا بنكەی وەرگرتنی گەنمیان لە كۆیە كردەوەو دەستكرا بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، كردنەوەی ئەم بنكەیە كارئاسانییەكی زۆر بۆ جوتیارانی سنوری كۆیە دەكات بەو پێیەی ساڵانی رابردو جوتیارانی ئەو سنورە دەبوایە بچونایەتە هەولێر بۆ رادەستكردنی گەنمەكانیان ئەوەش تێچویەكی زیاتری دەویست و لەسەر جوتیارانی ئەو سنورە گرانتر دەكەوت.
وەزارەتەكە پێشبینیشی كردوە كە 15 تا 20 هەزار تۆن گەنم لەو بنكەیە وەربگیرێت.