فازڵ میرانی هۆشداری لە دۆخی ئێستای عیراق دەدات

28/08/2022 عێراق

نەوا-
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی هۆشداری دەدات لە، هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە عیراق هاوشێوەی جەنگی عیراق – ئێران و شەڕی ناوخۆی لوبنان.
فازڵ میرانی لە وتارێكدا بە ناونیشانی "بەڵی بۆ گفتوگۆ نا بۆ شەڕ" نوسیویەتی، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناكۆكییەكان دۆخی عیراق ئاڵۆز دەبێت و هاوشێوەی جەنگی عیراق و ئێران لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو و شەڕی ناوخۆیی لوبنان لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو.
لە بەشێكی تری وتارەكەدا هاتووە، ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئامادەنین بۆ هیچ سەركێشیەك كە گرێبەستی كۆمەڵایەتی بسوتێنێت یاخود زیان بە دەستكەوتەكانی میللەتەكەمان بگەیەنێت، هێشتا پێمان وایە كەسی ژیر هەن و كاردەكەن بۆ دوورخستنەوەی عیراق لەم دۆخەی پێشبینیی بۆ دەكەین.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمەش لە كوردستان هەوڵدەدەین ببینە توخمێك بۆ بەهێزكردنی عیراق، هەرچەندە خیانەتمان لێبكرێت و هەوڵی سوتاندنی خاكەكەمان بدرێت، هێشتا ئامادەكاری دەكەین بۆ بەرگریكردن لە ئێستا و داهاتوومان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group