تادێت ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل لە غەزە بەرزدەبێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لەساڵی 2023ـەوە تائێستا لەئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە 51 هەزار كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەكەرتی غەزە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا تەرمی 26 فەڵەستینی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە لەگەڵ 60 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی كەرتی غەزە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە 18ی مانگی ئاداری رابردوەوە تائێستا لەهێرشەكانی ئیسرائیل كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ هەزارو 890 كەس و ژماری بریندارانیش گەیشتوەتە چوار هەزارو 950 كەس.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە تائێستا كوژراون، بەرزبوەتەوە بۆ 51 هەزارو 266 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە، 116 هەزارو 991 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group