نەوا-
دادگای لێكۆڵینەوەی بەری كەرخ تایبەت بە بابەتی دەستەی دەستپاكی عیراق، پارێزگاری پێشوی كەركوك بە وەكالەتی دەستگیر كرد.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كەرخی بەغدا تایبەت بە دەستەی دەستپاكی راكان جبوری پارێزگاری پێشوی كەركوك بە وەكالەتی داواكردوەو بۆ ماوەی سێ رۆژ فەرمانی راگرتنی دەركردوە تاكو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەكرێت.
راشگەیەنراوە، راگرتنی پارێزگاری پێشوی كەركوك بە وەكالەت بەپێی مادەی 340 لەیاسای سزادانی عیراقی تایبەت بە بە هەدەردانی دارایی گشتییەو ماوەی ئەم سێ رۆژە لە زیندانی ساڵحیە رادەگیرێت .