وەزیرێكی فەڵەستین: هەڵوەشاندنەوەی ئونروا كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاند، بە هەڵوەشاندنەوەی رێكخراوی ئونروا 600 هەزار قوتابی لە مافی خوێندن بێبەش دەبن، هەروەها زیاتر لە 17 ملیۆن كارمەند سەرچاوەی بژێوی ژیانیان لەدەستدەدەن.
فارسین ئاغابەكیان وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی فەڵەستین لەمیانی چوارەمین كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری چارەسەریی دوو دەوڵەتی لە میسر رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی ئونروا كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوەو 600 هەزار قوتابی لە كەرتی غەزە، كەناری رۆژئاوا، ئوردن، لوبنان و سوریا لە مافی خوێندن بێ بەش دەبن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەڵوەشاندنەوەیە دەبێتە بەرزبونەوەی ئاستی بێكاری لە فەڵەستین، هەروەها زیاتر لە 17 ملیۆن كارمەند سەرچاوەی بژێوی ژیانیان لەدەستدەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار ئاوارەو پەنابەر لە یارمەتییە مرۆییەكان و چاودێری تەندروستی بێبەش دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group