نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 50 كیلۆگرام مادەی هۆشبەری راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، لەژمارەیەك چالاكیدا لە چەند هەفتەی رابردو پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچون دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش، توانراوە 35 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكرێن لەشاری هەولێرو دهۆك كە ژمارەیەك لەو بازرگانانە بازرگانی بیانین و كاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكەن.
راشیگەیاندوە، لەم چالاكیانەدا توانراویشە بڕی 51 كیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا بگیرێت.
جێی ئاماژەیە لە دادگا دۆسیە بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانە كراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.