نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەساڵی 2024دا سیستمی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی بوەتەهۆی كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتوچۆ بە رێژەی 50%.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە كۆبونەوەیەكدا هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە، كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەویی بە هەرسێ جۆری جێگیر، گەڕۆك و خاڵ بۆ خاڵ، لە ماوەی ساڵی 2024دا لانیكەم %50ی روداوەكانی هاتوچۆی كەمكردوەتەوە ئەمەش بوەتە هۆی كەمبونەوەی زیاتر %50ی مردن و برینداری سەخت.
ئاماژەشیكردوە، بۆ پاراستنی گیان و سامانی خەڵكیش كە ئۆتۆمبێلەكانیان پارێزراو بوە ئابوریی خەڵك زیانی بەرنەكەوتوە.