پرۆژەی هۆڵی رۆشنبیریی رانیە تەواوكراو هونەرمەندان چالاكییەكانیانی تیادا ئەنجام دەدەن

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پرۆژەی هۆڵی رۆشنبیریی رانیە بە بڕی 2 ملیارو 643 ملیۆن دینار لەسەر روبەری 13 هەزارو 600 مەتر دوجا لە رانیە دروست كرا.
هیوا مستەفا بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەریی راپەڕین لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: ئەو هۆڵە دەبێتە پرۆژەیەكی زۆر جوان و خزمەتێك بۆ ژێرخان و رۆشنبیری لە سنورەكە كە پێشكەشكردنی فێستیڤاڵی شانۆیی، ئۆپەرێت، دیداری شیعر، فێستیڤاڵی میوزیك و گۆرانیی تێدا ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاندوە، هونەرمەندان و رۆشنبیرانی ڕانیە خۆشحاڵن بەكردنەوەی ئەو هۆڵە كە ساڵانێكی زۆر لە چاوەڕوانیدا بون وەك یەكەم چالاكیش لەو هۆڵە لە یادی یەكەم رۆژی راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیك پێشكەش كراوە.
جێی ئاماژەیە پرۆژەكە بە مۆدێرنترین دیزاین و كەلوپەلی سەردەمیانەی دابینكردنی ساردو گەرمیی و سیستمی دەنگ و روناكی و خزمەتگوزارییەكانی دیكە دروستكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group