وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی سەبارەت بە ناردنی شایستە داراییەكان لەلایەن بەغداوە بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندوە، لە 1-1 تا 31-12-2024 وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها 48%ی شایستەی لەبەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2024 ناردوە بەپێی كشف حسابی بانكی لەبانكی ناوەندی عیراق لقی هەولێر.
راشیگەیاندوە، لەكۆی زیاتر لە 20 ترلیۆن دینار بەغدا زیاتر لە 10 ترلیۆنی ناردوە كە دەكاتە تەنها 48%ی كۆی شایستەكانی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتی عیراق.
وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاندوە، لەساڵی 2024 دا وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەك دیناری بۆ خەرجی بەكارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی كوردستان نەناردوە ئەو تەمویلەشی بۆ موچە ناردویەتی بەنزیكەیی دەكاتە موچەی 10 مانگی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لەتێكڕای ساڵەكە، ئەو پارەیەشی ناردویەتی بەپچڕ پچڕو بە 52 گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.