ئامێرێكی كارەبایی بەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەی لۆس ئەنجلس دادەنرێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئامێرە كارەباییەكانی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ئەمریكی ساوسێرن كالیفۆرنیا ئەدیسۆن بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەی لۆس ئەنجلس دەزانرێت و سكاڵا لەسەر كۆمپانیاكە تۆمار كرا.
سكاڵاكە لە دادگای باڵای كالیفۆرنیا لەلایەن خاوەن ماڵ و كرێچی و خاوەن دوكانەكانەوە تۆماركراوە كە بەهۆی ئاگرەكەوە زیانیان بەركەوتوەو ئاماژەیان بەوە كردوە، چەندین شاهیدحاڵ بینیویانە ئاگرەكە لە ژێر تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبا سەریهەڵداوە ڤیدیۆكانیش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكراونەتەوە.
راگەیاندنەكانی ئەمریكا لەوبارەیەوە بڵاویانكردوەتەوە، رەنگە ئەو سكاڵایەی دژی كۆمپانیاكە تۆماركراوە یەكەمین سكاڵای یاسایی بێت كە پەیوەست بێت بە ئاگركەوتنەوەكە.
لەلایەن خۆشیوە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە بۆ راگەیاندنەكانی ئەمریكا جەختیكردوەتەوە، لەكاتژمێرەكانی پێش ئاگركەوتنەوەكە ناوچەی لۆس ئەنجلس هیچ دۆخێكی نائاسایی لەئامێرەكانیدا بەدینەكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group